پەیامی ئەدهەم بارزانی لە ساڵوەگەڕی لەسێدارەدانی شێخ سەعیدی پیران
(0) /
زایەڵە ـ شێخ ئەدهەم بارزانی له ساڵوەگەڕی لەسێدارەدانی شێخ سەعیدی پیران ڕایگەیاند: “دوای ۹۹ساڵ بەسەر تێپەڕانی لەسێدارەدانی شێخ سەعیدی پیران و هاوڕێیانی هێشتا کڵپەی شۆڕش هەر دەگەشێتەوە”
دەقی پەیامەكەی شێخ ئەدهەم بارزانی..
بەناوی خوای گەورەو میهرەبان..
لای هەموان ڕونە ئەمڕۆ ساڵوەگەڕی شههیدكردنی شێخ سهعیدی پیرانە کە لە ڕێکەوتی 29ی 6ی 1925ز، لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە دەستگیرکراو دواجار لەدادگایەکی بێ ویژدانانە دوور لە هەموو پرەنسپێکی نیودەوڵەتی لە سیناریۆیەكی تاریكدا لە دیاربەکر لە سێدارەدرا.
دوای ۹۹ساڵ بەسەر تێپەڕانی لەسێدارەدانی شێخ سەعیدی پیران و هاوڕێیانی هێشتا کڵپەی شۆڕش هەر دەگەشێتەوەو یاد و بیرەوەریەكانی لە ویژدان و هزری کوردستانیاندا بە زیندوویی ماوەتەوە.
سڵاو لە گیانی پاکی ئەو سەرکردەیەی بێباکانە تێکۆشا و گیانی خۆی پێشکەش بە دۆزی ڕەوای گەل و نیشتمان کرد.
براتان
ئەدهەم بارزانی
٢٩-٦-٢٠٢٤

تێبينيێك بنێرە: