سیستەمی نوێ پاسپۆرتی ئەلەکترۆنی لە چەمچەماڵ کرایەوە
(0) /
زایەڵە - ئەمڕۆ لە ڕێورەسمێکی شایستەدا بەئامادەبوونی (قوباد تاڵەبانی)جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم و عەمیدی مافپەروەر ( سالار عەبدوڵڵا) بەڕێوبەری پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی و چەندین بەرپرسی حکومی و حیزبی سیستمی نوێی پاسپۆرتی ئەلەکترۆنی بەڕووی ھاوڵاتیانی چەمچەماڵدا كرایهوه.
سیستمی نوێی پاسپۆرت کارئاسانی زیاتر بۆ ھاوڵاتی دەکات لە ڕووی جۆرێتی و بەرزی کوالیتی پاسپۆرت کە ھاوتای پاسپۆرتی ووڵاتانی پێشکەوتووە، كه تیایدا زانیارییە کەسیەکانی ھەڵگری پاسپۆرتەکە دەگاتە ھەموو جیھان لەبەرئەوە ناتوانرێت ساختە بکرێت، یاخود کەسێکی تر سودی لێ ببینێ مەبەستی کاری خراپەکاری.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: