ئوبامیانگ نزیکە لە گواستنەوە بۆ لیگی عەرەبستان

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش عەرەبستان


Jul 02, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ هێرشبەری فەڕنسەیی پێشووی تیپی ئارسێنال، چێلسی و بارسێلۆنا لەگەڵ تیپی ئەلشەبابی عەرەبستان ڕێکەوتن و نزیکن لە واژۆ کردنی گرێبەست.

پیێر ئامریک ئوبامیانگ هێرشبەری 35 ساڵ تەمەنی بە ڕەچەڵەک فەڕنسەیی هاوینی ساڵی ڕابردوو و پاش جیابوونەوە لە بارسێلۆنای ئسپانیا بوندێکی 3 ساڵە و تا ساڵی 2026 لەگەڵ تیپی مارسی وڵاتەکەی بەستبوو، بەڵام ئێستاکە لەگەڵ تیپی ئەلشەبابی عەرەبستان ڕێککەوتوون.

بەپێی زانیاریەکانی ڕۆژنامەی ئەلڕیازییە، تیپی ئەلشەباب لەگەڵ ئەو یاریزانە بەتوانا زۆر نزیکن لە ڕێککەوتن و واژۆ کردنی بۆندی نێوانیان، شایانی ئاماژەیە کە ئەو ڕۆژنامە وردەکارییەکانی ئەو ڕێکەوتنەی ئاشکرا نەکرووە و هێشتا ناڕوونە کە گواستنەوەی ئەو یاریزانە چەن تێچووی دەبێ بۆ سعوودیە.

کەژاڵ حەمیدی