رۆژانی پشوو تاقیکردنەوەکانی قۆناغی 12 ناوەستێنێ
(0) /
زایەڵە - وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، “تاقیکردنەوە گشتییەکانی قۆناغی 12 ی ئامادەیی لە رۆژانی دیاریکراوی خۆیاندا و لە کاتی پسوودا ناوەستێ و ئەنجامدەدرێن”.
ئەمڕۆ سێشەممە 2.7.2024، وەزارەتی پەروەردە لە ئاگادارییەکدا کە لیژنەی باڵای تاقیکردنەوە گشتیەکانی قۆناغی 12 بڵاویکردووەتەوە، ئەوەشی وتووە، “وەک لە خشتەی راگەیەندراوی تاقیکردنەوە گشتییەکانی قۆناغی 12 ی ئامادەیی بڵاوکراوەتەوە بە فەرمی، تاقیکردنەوەکان لە رۆژانی دیاریکراوی خۆیاندا ئەنجامدەدرێن بەبێ هیچ گۆڕانکارییەک و رۆژانی پشووش تاقیکردنەوەکان ئەنجامدەدرێن”.
بە بەشدارى 122 هەزار و 15 قوتابى کە دابەشبوون بەسەر 2 هەزار و 115 هۆڵ، تاقیکردنەوەکانى پۆلى 12 لەسەرتاسەرى کوردستان دەستیپێکردووە.
پارێزگاى هەولێر: 39 هه‌زار و 547 قوتابی به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌كه‌ن و دابەشکراون به‌سه‌ر 680 هۆڵ دابه‌ش كراون.
پارێزگای سلێمانی: 27 هه‌زار و 376 قوتابی به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌كه‌ن و دابەشکراون به‌سه‌ر 423 هۆڵ.
پارێزگای دهۆك: 28 هه‌زار و 285 قوتابی به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌كه‌ن و دابەشکراون به‌سه‌ر 525 هۆڵ.
ئیدارەى گەرمیان: گه‌رمیان پێنج هه‌زار و 635 قوتابی به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌كه‌ن و دابەشکراون به‌سه‌ر 98 هۆڵ.
پارێزگاى هەڵەبجە: هه‌زار و 794 قوتابی به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌كه‌ن و دابەشکراون به‌سه‌ر 39 هۆڵ.
ئیدارەى سۆران: سۆران 7 هه‌زار و 294 قوتابی به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌كه‌ن و دابەشکراون به‌سه‌ر 130 هۆڵ.
ئیدارەى راپه‌ڕین پێنج هه‌زار و 749 قوتابی به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌كه‌ن و دابەشکراون به‌سه‌ر 105 هۆڵ.
ئیدارەى زاخۆ شه‌ش هه‌زار و 335 قوتابی به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌كه‌ن و دابەشکراون به‌سه‌ر 115 هۆڵ.
تێبينيێك بنێرە: