تەفتیان و فەسیحی بوون بە ئۆڵۆمپیکی

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش ئێران ئۆلۆمپیک


Jul 03, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ دوو یاریزانی نیشتمانی ئێران پشکی بەشداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیکی 2024ی پاریسیان بەدست هێنا.

فیدراسیۆنی جیهانی ڕاکردن نوێترین ڕێنکینگی سەرووترینەکانی جیهانی لە بەشە جیاوازەکاندا ڕاگەیاند.

لەو ڕێنکینگەدا، حەسەنی تەفتیان لە ڕیزی 45ی بەشی 100 مەتر توانیویەتی پشکی یارییەکانی ئۆڵۆمپیک بەدەست بهێنێت تا بۆ جاری سێهەم بەشداری ئەو ڕووداوە وەرزشییە بکات.

هەروەها خاتوو فەرزانە فەسێحی لە بەشی ڕاکردنی 100 مەتری خانماندا و لە ڕیزی 38دا توانیویەتی بەشداری خۆی لە ئۆڵۆمپیکدا پشت ڕاست کاتەوە، ناوبراو پێشتریش ئەزموونی بەشداری ئۆڵۆمپیکی 2020ی تۆکیۆی هەیە.

کەژاڵ حەمیدی