باخ: هەموو وەرزشوانەکان لە ئۆڵۆمپیکدا بەرابەرن

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش باخ ئۆلۆمپیک


Jul 03, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ سەرۆکی لێژنەی نێودەوڵەتی ئۆڵۆمپیک(IOC) گوتی هەموو بەشدار بووان لە ئۆڵۆمپیکدا بەرانبەرن و لە تەنیشتی یەکترەوە دەژین.

توماس باخ سەرۆکی بە ڕەچەڵەک ئەڵمانی لێژنەی نێودەوڵەتی ئۆڵۆمپیک گوتی: هەر هەموو بەشدار بووانی ئۆڵۆمپیک بێ لەبەرچاو گرتنی بیر و بڕوای سیاسی بە ڕای ئێمە وەکوو یەک وان و بەرانبەرن و دەبێ وەرزشوانان و یاریزانان ڕێزی یەکتر بگرن.

ناوبراو لە درێژەدا گوتی: هەموو وەرزشوانەکان لە شارۆچکەی ئۆڵۆمپیکدا دەبێ لە یەکتر نزیک ببنەوە، مافی سەرەکی مرۆڤ مافی ئاشتییە و لە ئۆڵۆمپیکدا هەموو وەرزشوانان بەبێ لەبەرچاو گرتنی بیر و بڕوای سیاسی و ڕوانگەی ئایینی و .... بەرانبەرن.

وتەکانی توماس باخ لە حاڵێکدا هاتە ئاراوە کە ناوبراو پێشتر لە وڵاتانی هەموو جیهان داوای کردبوو بەشداری یارییەکانی جیهانی (دۆستی) کە لە مۆسکۆدا بەڕێوەدەچێت نەکەن و چاوی لێ داخەن.

کەژاڵ حەمیدی