دابەش کردنی بڕوانامە لە لایەن فیدراسیۆنی شاخەوانی کوردستان ئەنجام درا
(0) /
زایەڵە ـــ فیدراسیۆنی شاخەوانی کوردستان ناوەندی هەولێر لە درێژەی کار و چالاکی و ڕاهێنانەکانی کاری شاخەوانی بڕوانامەی ڕادەستی هەنێ لە شاخەوانان کرد.
دەستەی پەێوەندی و ڕاگەیاندنی فیدراسیۆای شاخەوانی کوردستان: ناوەندی ھەولێر -فیدراسیۆنی شاخەوانی کوردستان لە کار و چاڵاکییەکانیدا بەسەرپەرشتی سەرۆکی ناوەندی ھەولێر بەرێز ( محمد بابان ) و بەئامادەبوونی مام ( زیاد عەنتەر ) بەرپرسی پەیوەندی یەکانی فیدراسیۆنی شاخەوانی کوردستان و مام ( نجم الدين ) بەرپرسی پەیوەندیکانی ناوەندی هەولێر و حاجی ( بەشدار ) بەرپرسی کارگێر و دارایی ناوەندی هەولێر ھەڵسان بەدابەش کردنی ئەو بڕوانامانەی کە لە ماوەی ڕابردوو فیدراسیۆنی شاخەوانی کوردستان چەند خول و سیمینارێکی بۆ گروپ و شاخەوانانی ناوەندی ھەولێر ئەنجام دابوو بۆ زیاتر ئاشنا بوونی شاخەوانان بە بنەما و یاساکانی شاخەوانی
بەشی ڕاگەیاندن ئاماژەی دا: دوای تەواو بوونی خولەکان بڕوانامەکان لەلایەن فیدراسیۆنی شاخەوانی کوردستان لە ڕێوڕەسمێكدا لەلایەن ناوەندی ھەولێر بە خاوەن بروانامەکان بەخشرانەوە لە پارکی پێشمەرگە لە ھەولێری پایتەخت.
ناوی خول و سیمینارەکان :
١-خولی فێربوونی بنەماکانی شاخ و شاخ پێوان
٢-سیمیناری دڵ
٣-سمیناری ھونەری ڕێبەری گەشتیاری
تێبينيێك بنێرە: