گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بەشێوەیەکی کاتی ڕادەگیرێن
(0) /
زایەڵە - بەهۆی ئەنجامدانی مەشقێکی فریاگوزاری، گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بەشێوەیەکی کاتی ڕادەگیرێن.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٣ی تەموزی ٢٠٢٤ لە راگەیەندراوێکدا ئاگاداری گه‌شتیاران دەکاتەوە کە بۆ ماوه‌ی سێ كاتژمێر گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر راده‌گیرێن، بە مەبەستی ئەنجامدانی مەشقێکی فریاگوزاری لە ناو فڕۆکەخانەدا.
هەروەها هاوڵاتییان دڵنیا ده‌كاته‌وه كه هه‌بوونی ژمارەیەکی زۆر له ئه‌مبوڵانس و ئۆتۆمبێلی به‌رگری شارستانی و تیمه‌كانی پۆلیس و ئاسایش له ده‌وری فڕۆكه‌خانه په‌یوه‌سته به مه‌شقه‌كه‌وه، هەربۆیە هیچ شتێک نییە ببێتە جێگەی نیگەرانی.
تێبينيێك بنێرە: