کۆمیسیۆن لە سبەیەوە لیستی کاندیدەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان وەردەگرێ

(0) / / کردستان / زایەڵە هەڵبژاردنی کۆمیسیۆن پەرلەمانی کوردستان


Jul 03, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق وادەی وەرگرتنی لیستی ناوی کاندیدانی هاوپەیمانی و پارتە سیاسییەکان و کاندیدانی سەربەخۆ و پێکاتەکانی ڕایگەیاند و 12 ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

کۆمیسیۆن باڵای هەڵبژاردنەکان بڵاوی کردووەتەوە لە سبەی پێنجشەممەوە 4 تاوەکوو دووشەممە 15ی تەممووزی 2024، قۆناغی وەرگرتنی لیستی کاندیدانی هاوپەیمانی، پارتە سیاسییەکان و کاندیدانی سەربەخۆ و کاندیدانی پێکهاتەکان بەردەوام دەبێت کە خواستی بەشداربوونیان لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان هەیە.

ڕۆژی 26ـی حوزەیرانی 2024، دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە مەرسوومێکی هەرێمیدا، ڕۆژی 20ـی تشرینی یەکەمی 2024ی بۆ وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دیاری کردووە، لەلایەن خۆیەوە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئامادەیی خۆیی ڕاگەیاند، کە لە وادەی دیاریکراودا پرۆسەکە بەڕێوە دەبەن.

هەروەها حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەموو ئامادەییەکی خۆیی دەربڕیوە بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی سەرکەوتوو، هاوکات دیاریکردنی وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن وێڕای ئەوەی لەلایەن زۆرینەی پارتە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێکراوە، نوێنەری وڵاتانیش خۆشحاڵی خۆیان ڕاگەیاندووە بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژارنی پەرلەمانی کوردستان و کۆتاییهێنان بەم بۆشاییە یاساییە دروست بووە.