پیرۆزبایی مه‌سرور بارزانی له‌ سه‌ركۆماری نوێی ئێران؛ بە هیوای قووڵکردنەوەی هاوئاهەنگیی نێوانمان

(0) / / کردستان / زایەڵە مەسرور بارزانی پزیشکیان


Jul 06, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی مەسعود پزیشکیان کرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەکو سەرۆککۆماری نوێی ئێران و دەڵێت، “بەهیوای قووڵکردنەوەی هاوئاهەنگیی نێوانمان.”

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پۆستێکی ئێکس ڕایگەیاند، “پیرۆزبایی لە بەڕێز مەسعود پزیشکیان دەکەم بە بۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆکی نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران. ئێران دراوسێیەکی گرنگی هەرێمی کوردستان و عێراقە. بە هیوای قووڵکردنەوەی هاوئاهەنگیی نێوانمان لەسەر بنەمای دراوسێیەتی و ڕێز و بەرژەوەندیی هاوبەش”.