حەمیدی سووریان دەڕوات بۆ ئۆڵۆمپیک

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش ئۆڵۆمپیک


Jul 06, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ خاوەنی 7 نیشانی زێڕی زۆرانی فەرەنگی ئۆڵۆمپیک و جیهانیش، تیپی نیشتمانی زۆرانی ئێران لە ئۆڵۆمپیکدا بەجێ ناهێڵێت و وەکوو هاوڕێ لەگەڵیانە.
 
بەپێی زانیازییەکان حەمیدی سووریان خاوەنی 7 نیشانی زێڕی ئۆڵۆمپیک و جیهانیش کەوا لە سەرەتاکانی فیدراسیۆنی عەلیڕەزا دەبیر ئەرکی جێگری سەرۆکی فیدراسیۆنی لە ئەستۆدا بوو، ئەوا ئێستا وەکوو هاوڕێ لەگەڵ تیپی نیشمانی زۆرانی ئێران دەگاتە ئۆڵۆمپیک و بێگۆمان دەتوانی وێڕای بواری دەروونی لە بواری فەنی و تەکنیکییەوە بۆ تیپی نیشتمانی ئێران زۆر بەکەڵک و سوود بێ و یارمەتیدەری وەرزشوانانی ئێرانی بێت.
 
سووریان ئەزموونی ئامادەبوون لە ئۆڵۆمپیکی 2008ی پێکەن، 2012ی لەندەن و 2016ی ڕیۆی هەیە، ناوبراو لە ئۆڵۆمیکی ساڵەکانی 2012ی لەندەندا نیشانی زێڕی بەدەست هێنابوو.
 
کەژاڵ حەمیدی