نێچیرڤان بارزانی بۆ سەرۆککۆماری نوێی ئێران: چاومان لە برەودانە بە پەیوەندیی لەمێژینەمان

(0) / / کردستان / زایەڵە نێچیرڤان بارزانی مەسعود پزیشکیان ئێران سەرۆکی هەرێم


Jul 06, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - بەبۆنەی هەڵبژاردنی مەسعود پزیشکیان بە سەرۆککۆماری ئێران، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامی پیرۆزبایی ئاراستە کرد و رایگەیاند: "چاومان له‌ بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندیی له‌مێژینه‌ی دۆستانه‌ و بەردەوامیی هاریکاریی هاوبەشە."
 
رۆژی شەممە، (06-07-2024) نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، پیرۆزبایی لە مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری هەڵبژێردراوی نوێی ئێران کرد و گوتی: "به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنییه‌وه‌ به‌ سه‌رۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران، به‌ ناوی خۆم و گه‌لی کوردستانه‌وه‌، پیرۆزبایی له‌ به‌ڕێز مه‌سعود پزیشکیان ده‌که‌م، هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ ده‌خوازم."
 
لە پەیامەکەیدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە: "له‌ هه‌رێمی کوردستان و عێراق چاومان له‌ بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندیی له‌مێژینه‌ی دۆستانه‌ و به‌رده‌وامیی هاریکاریی هاوبه‌شه‌ له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامیی ئێراندا له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش و دراوسێیه‌تیی باش."