شێخ ئەدهەم بارزانی پیرۆزبایی لە سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئێران دەکات

(0) / / کردستان / زایەڵە شێخ ئەدهەم بارزانی پزیشکیان بارزان


Jul 06, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – شێخ ئەدهەم بارزانی کەسایەتیی دیاری سیاسی و سەرکردە لە هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی مەسعود پزیشکان، سەرۆک کۆماری نوێی ئێران کرد.

ئەدهەم بارزانی بۆ پزیشیكان: 
“پڕ بە دڵ پیرۆزبای گەرمتان لێ دەكەم و ھیوادارم لەم ئەرکە نوێیەدا سەرکەوتووبن”
بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
بۆ بەڕێز/ دكتۆر مەسعود پزیشیكان ـ سەرۆككۆماری نوێی ئێران
بەبۆنەی ھەڵبژاردنی بەڕێزتان وەک سەرۆککۆماری نوێی كۆماری ئیسلامی ئێران و بە دەستھێنانی متمانەی هاوڵاتیانی وڵاتەكەتان لە پرۆسەیەکی دیموکرات و ئازاددا, پڕ بە دڵ پیرۆزبای گەرمتان لێ دەكەم.
ھیوادارم لەم ئەرکە نوێیەدا سەرکەوتووبن لە خزمەتی سیاسەت و بەرنامەكانتان و زیاتر خزمەتی گەلی ئێران بكەن.
براتان
ئەدهەم بارزانی