پلەی گەرما نزم دەبێتەوەو لە هەندێک شوێن باران دەبارێت

(0) / / کردستان / زایەڵە کەشناسی کوردستان بارانبارین


Jul 07, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم پێشبینی دەکات پلەی گەرما نزمبێتەوەو لە هەندێک شوێنی باکوری هەرێم باران ببارێت.

کەشى پێشبینیکراوى ئەمڕۆ یەک شەممە بەمشێوەیەیە: کەش، ئاسمان ساماڵ دەبێت لە گەڵ کشانەوەى خۆڵبارینى شارى سلێمانى.

پلەکانی گەرما، بە ١-٣ پلە نزم دەبێتەوە بە بەراورد لە تۆمارکراوی دوێنێ .

سبەی دوو شەممە بەمشێوەیە دەبێت:

کەش، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لە ناوچەکانى باکورى هەرێم نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینى کەمێک پروشکە باران لە ناوچە سنورەیەکانى باکوور هەرێم.

پلەکانی گەرما، نزیک دەبێت لە تۆمارکراوی ئەمرۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیز:

هەولێر : ٤٢

سلێمانی : ٣٨

دهۆک : ٣٨

کەرکوک : ٤٣

هەڵەبجە : ٤١

زاخۆ : ٣٨

سۆران :٣٩

حاجی ئۆمەران : ٢٧

گەرمیان : ٤٤