​مەسعود بارزانی: هیوادارم ساڵی نوێی کۆچی ببێتە دەرفەتێک بۆ پتەوکردنی یەکترقبووڵکردن

(0) / / کردستان / زایەڵە مەسعود بارزانی ساڵی نوێی کۆچی تەبایی یەکترقبووڵکردن


Jul 07, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - مەسعود بارزانی هیوای خواست ساڵی نوێی کۆچی ببێتە دەرفەتێک بۆ پتەوکردنی یەکترقبووڵکردن و سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەتیش پیرۆزبایی لە موسڵمانان دەکەن.
مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی سەری ساڵی کۆچییەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: “بەبۆنەی سەری ساڵی 1446ی کۆچی و یەکی مانگی موحەرەم گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی هەموو موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم و هیوای خێر و خۆشی بۆ هەموو لایەک دەخوازم”.
هیواشی خواست “ئەو بۆنە پیرۆزە ببێتە دەرفەتێک بۆ پتەوکردنی فەرهەنگی یەکترقبووڵکردن و پەرەسەندنی ئاشتی و ئارامی و برایەتی لە ناوچەکەماندا”.
لایخۆشیەوە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بە بۆنەی سەری ساڵی کۆچییەوە بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: “به‌ بۆنه‌ی هاتنی سه‌ری ساڵی نوێی كۆچیی 1446، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی‌ موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان ده‌كه‌م”.
وتیشی: “داواکارین لە خوای مەزن و دلۆڤان، ساڵی نوێی کۆچی، ساڵی خێر و ئاشتی و ئارامی و پێشکەوتن و کامەرانی بێت. ساڵی نوێی کۆچی لە گشت موسڵمانان پیرۆز بێت و هەمیشە لە خۆشیدا بن”.