هاتووچۆی چەمچەماڵ: لە دوو ڕووداوی هاتووچۆدا هەشت کەس بوونە قوربانی

(0) / / کردستان / زایەڵە هاتوچۆ چەمچەماڵ


Jul 08, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - هاتووچۆی چەمچەماڵ ئاماری گیان لەدەستدان و برینداربوونی بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆ، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا بڵاوکردەوە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی چەمچەماڵ ڕایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا لە ئاکامی دوو ڕووداوی هاتووچۆ لە جۆری وەرگەڕان، کەسێک گیانی لەدەستدا،  حەوت کەسی دیکەش برینداربوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، ڕووداوی یەکەم وەرگەرانی تۆیۆتا لاندکرۆز بوو لەسەر ڕێگایی ( ناحیەی ئاغجەلەر _ گۆپتەپە) کەسێک گیانی لەدەستداوە و کەسیکی دیکەش بریندارە.

ئەوەشی خستەڕوو، ڕووداوی دووەم وەرگەڕان بووە، ئۆتۆمبێلێک لەجۆری تویوتا لاندکرۆز بوو لەنزیک مۆنۆمینتی ئەنفال روویداوە (٦) کەس بە سوکی بریندار بوون.