ڕووسیا بەرگری دەکات لە ناردنی زۆرانگرەکانی بۆ ئۆڵۆمپیکی پاریس

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش ئۆڵۆمپیک پاریس


Jul 08, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ فیدراسیۆنی زۆرانی ڕووسیا ڕایگەیاند بڕیاری داوە زۆرانگرەکانی خۆی وەکوو وەرزشوانی بێلایەن نەنێرێت بۆ یارییەکانی ئۆڵۆمپیکی 2024ی پاریس.

ڕووسیا یەکشەمە بە شێوازی فەرمی ڕایگەیاند، 10 زورانگری ئەو وڵاتە کە پێشتر پێشنیاری بەشداری ئۆڵۆمپیکیان بە شێوازی بێلایەن وەڕگرتبوو، ئەوا بەرگری دەکات لە ئامادەبوونیان بۆ ئەو ڕووداوە وەرزشییە، فیدراسیۆنی ڕووسیا بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند لە کۆبوونەوەیەکدا کە ڕاهێنەران و ناوبژیوانان و وەرزشوانان تێدا بەشدار بوون بڕیار درا بەشداری ئۆڵۆمپیکی 2024ی پاریس نەکەن.

لێژنەی نێودەوڵەتی ئۆڵۆمپیک(IOC) پێشتر ڕایگەیاندبوو کە وەرزشوانانی ڕووس و بێلاڕووس بە شێوازی بێلایەن دەتوانن بەشداری ئۆڵۆمپیکی پاریس بکەن بەڵام بەشداری وەرزشوانان بە هەڵکردنی ئاڵای وڵاتی خۆیانەوە بە هۆی شەڕی ئۆکراین لە لایەن هەمان ڕێکخراوەوە بایکۆت کرا بوو.

ڕێکخراوەی نێودەوڵەتی (IOC) هێشتاکوو سەبارەت بەم بڕیارە، ڕای خۆی دەرنەبڕیوە.

کەژاڵ حەمیدی