ماددەكانی بەشەخۆراكی ئەم مانگەی هاووڵاتیان دیاریكرا
(0) /
زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی هەرێم:دابەشكردنی سەبەتەی پێنجەمی بەشەخۆراك و ماددەیەكی سەبەتەی شەشەم رادەگەیەنین.
بە مەبەستی دابەشكردنی بەشەخۆراكی نوێ، كە سەبەتەی پێنجەمی ئەمساڵە لە ئەمڕۆوە دووشەممە بریكارەكانی خۆراك سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بكەن بۆ وەرگرتنی لیستی بریكاری خۆراك و رادەستكردنی پارەی لیستی مانگی 6ی ئەمساڵ.
ماددەكانی خۆراك بۆ هەر كەسێك پێكهاتوون لە (برنج 2.5 كیلۆ، زەیت 1 لیتر، شەكر 1 كیلۆ، لەتكەنۆك 500 گرام، نیسك 500 گرام) لەگەڵ (یەك قتو دۆشاوی 400 گرامی) لە سەبەتەی شەشەمی بەشەخۆراك.
بەشەخۆراكی سەبەتەی پێنجەم لەسەر لیستی بریكاری مانگی 6 دەدرێت و (برنج) بڕەكەی كەمكراوەتەوە لە 3 كیلۆوە بۆ 2.5 كیلۆ بۆ هەر كەسێك.
بۆ وەرگرتنەوەی لیستی بریکاری خۆراک و شێوازی پارەدان، بریکار دەبێت بە ڤیزە کارد پارەکە بدات و چیتر پارە بە کاش وەرناگیرێت.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: