شەشمین ئامادەبوونی ئوستوورەی باسکەی ئسپانیا لە ئۆڵۆمپیکدا

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش ئسپانیا ئۆڵۆمپیک


Jul 09, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ یاریزانی پێشەنگی تیپی نیشتمانی باسکەی ئسپانیا، شەشمین ئامادەبوونی خۆی بۆ ئۆڵۆمپیک ئەزموون دەکات.

تیپی نیشتمانی باسکەی ئسپانیا بە بردنەوەی 86 بەر 78 بەرانبەر بە باهانا لە فیناڵی کێبەرکێیەکانی هەڵبژاردنی ئۆڵۆمپیک، ئیزنی بەشداری لە ئۆڵۆمپیکی پارسی بەدەست هێنا.

رودی فێرناندێس یاریزانی نیشتمانی تەمەن 39 ساڵی ئسپانیایی لەو دیدارەدا 20 خولەک یاری کرد و 9 سەرپشک، 2 ریباند و 2 پاسی گوڵیشی تۆمار کرد.

فێرناندێس ئەمجارە بە ئامادەبوونی خوی لە ئۆڵۆمپیکی پاریسی 2024دا شەشمین ئامادەبوونی خۆی لە ئۆڵۆمپیکدا ئەزموون دەکات، ناوبراو وەکوو ئوستوورەیەکی تەواو لە باسکەی ئسپانیادا دێتە ئەژمار.

ناوبراو پیشینەی یاری بۆ تیپەکانی پورتلەند، ڕێئالی مەدرید و دێئۆی دەنێو کارنامەی کاری خۆی هەیە و خاوەنی 2 نیشانی زێو و 1 نیشانی بۆڕۆنزی ئۆڵۆمپیکە و هەروەها 2 پلەی پاڵەوانێتی جامی جیهانی و 4 نیشانی زێڕی ئەورووپای بەدەست هێناوە.

کەژاڵ حەمیدی