خالید شوانی: پارتی ڕێگربوو لەدانانی پارێزگارێكی كورد بۆ شاری كەركوك
(0) /
زایەڵە - خالید شوانی، لەبارەی دانانی پارێزگارێکی کورد بۆشاری کەرکوک رایگەیاند؛پێشتر وەكو كورد زۆرینەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوكمان هەبوو دەمانتوانی پارێزگارێكی كورد بۆ كەركوك دابنێین، بەڵام پارتی رێگربوو.
وتیشی: لە ساڵی 2017 تاوەكو 2019 زۆرینەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك كورد بوون دەتوانرا پارێزگارێكی كورد بۆ كەركوك دابنرێت، بەڵام پارتی رێگربوو كە ئەگەر پارێزگارێكی كورد بۆ كەركوك دابنرایە 50 %ی تەعریب لەو شارە نەدەكرا.
ئەوەشی خسەەڕوو: ئەوەی ئێستا كورد دەیكات بەرگریكردنە و خەڵكی كەركوك باجی هەڵەی سیاسی دەدەن.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: