ژمارەی دڵخوازی خۆتان لە هاتوچۆی هەڵەبجە بکڕن

(0) / / کردستان / زایەڵە هاتوچۆ ژمارەی دڵخواز


Jul 10, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ژمارەی دڵخوازی خۆتان لە هاتوچۆی هەڵەبجە بکڕن.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەڵەبجە:ئەو کەسانەی دەیانەوێت ژمارەی دڵخوازی خۆیان بکڕن، لە سبەیەوە ناوی خۆیان تۆمار بکەن.

ئاگاداری هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەکەنەوە، دوای ڕەزامەندیی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان،  بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەڵەبجە لە 10/7/2024تابەرواری  18/7/20124ڕۆژانە لەکاتژمێر 9ی سەرلەبەیانی تا کاتژمێر 1 ی پاش نیوەڕۆ دەست بەناوتۆمارکردن دەکات بۆ ئەوکەسانەی خوازیارن ژمارەی دڵخواز بکڕن بەپێی ڕێنمایی ژمارە 2ی ساڵی 2022.

بۆ بکڕینی ئەو ژمارە دڵخوازە، هاووڵاتی پێویستە خۆی لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەڵەبجە ئامادەبێت و کارتی نیشتمانی یان ناسنامەی باری شارستانیی و ڕەگەزنامەی پێ بێت.

ئەوکەسەی خوازیاری ناو تۆمارکردنە، پێشتر ژمارەی دڵخوازی بۆ دەرنەچووبێت بەناوی خۆی یان لەسەر ژمارە تەلەفونەکەی.

کامەران کەریم