گەشتێکی هاوبەش لە لایەن کۆمەڵەی شاخەوانی کوردستان و گرووپی شار بۆ گۆمی بێکودیان ئەنجام درا

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش شاخەوانی شاخڕەوی بێکودیان


Jul 10, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵەـــ کۆمەڵەی شاخەوانیی کوردستان بە هاوبەشی لەگەڵ گرووپی شاخەوانی شار گەشتێکی هاوبەش و شەومانەوەیان ئەنجام داوە بۆ بەرزاییەکانی گۆمی بێکودیان.

 
دەستەی پێوەندی و ڕاگەیاندنی کۆمەڵەی شاخەوانی کوردستان: هەر سێ ئەندامی چالاکی کۆمەڵەکەمان بەڕێزان (سالم عثمان ، پشتیوان عبدالرحمن ، فاخر محمد ) لە شاری کەرکوک و چەمچەماڵی خۆشەویست لە گەشتێکی شەومانەوە بەهاوبەشی لەگەڵ گروپی شاخەوانی شار بەژداربوون بۆ گۆمی بێکۆدیان.

بەشی ڕاگەیاندن ئاماژەی دا: گۆمی بێکۆدیـان دەکەوێتە پارێزگای هەولێر سنوری باڵەکایەتی لە قەزای چۆمان لە زنجیرە چیاکانی زاگرۆس لە سەر چیای حەساری سەکران دەکەوێتە نێوان هەردوو لوتکەی پڕخێڵەند و قەرەد ئەم گۆمە ( 3150 )مەتر لە ئاستی ڕوی دەریاوە بەرزە و بەدڕێژای ساڵ بەفری لێدەمێنیتەوە لە ئێستا دا خەڵکێکی زۆر گەشتی بۆدەکەن.

هیوای لەشساغی بۆ تەواوی ئەنداممان دەخوازین بەبێ جیاوازی هیوادارین بەردەوامبن لەکاروچالاکیەکانیان بەگڕوتینەوە، هیوای سەرکەوتن و بەرەوپێشچونی زیاتر بۆ گروپی شاخەوانی شار دەخوازین.