راکان جبوری دەچێتە دادگا و سوێندی یاسایی دەخوات

(0) / / عراق / زایەڵە ڕاکان جبوری


Jul 10, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - پەروین فاتیح، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک،بەزایەڵەی ڕاگەیاند: ئێمە پابەندین بە داواکەی سودانی بۆ بەستنی یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک و هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنەکە لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا کە رۆژی پێنجشەممە دەستنیشانکراوە.

دەشڵێت:"راکان جبوری بەتەمەنترین ئەندامی ئەنجومەنەکەیە، بەڵام تا ئێستا سوێندی یاسایی نەخواردووە، بۆیە ئەگەر لەبەردەم دادگای فیدڕاڵی کەرکوک سوێندی یاسایی بخوات، ئەو سەرۆکایەتیی یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنەکە دەکات و بانگهێشتنامە ئاڕاستەی ئەندامەکانی ئەنجومەن دەکات بۆ کۆبوونەوە.

بەڵام بە گوێرەی زانیارییەکان ئەمڕۆ راکان جبوری دەچێتە دادگا و سوێندی یاسایی دەخوات و بەوەش دەبێتە بە تەمەنترین ئەندامی ئەنجوومەنەکە و سەرۆکایەتی یەکەم دانیشتنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک دەکات.

شەوی رابردوو محەمەد شیاع سودانی رایگەیاند، لایەنە براوەکانی کەرکوک لەسەر پێکهێنانی ئیدارەی شارەکە رێککەوتوون و رۆژی پێنجشەممەش یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بەڕێوەدەچێت.

کامەران کەریم