نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دادەبەزێت

(0) / / اقتصادی / زایەڵە نەوت نرخ نەوت ئابووری


Jul 10, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٠ی تەمموزی ٢٠٢٤ لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی نەوت لە رۆژهەڵات نرخی هەردوو جۆری نەوت، برێنت و خاوی ئەمەریکی چەند سەنتێک رووی لە دابەزین کرد.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە ئێستادا بە ٨٤ دۆلار و ٤٠ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، دوێنێ لە کاتی داخستندا بە ٨٤ دۆلار و ٦٦ سەنت بوو.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٨١ دۆلار و ٢١ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨١ دۆلار و ٤١ سەنت بوو.

سەرەڕای بەرزبوونەوەی خواست لە وەرزی گەشتیاری هاویندا، بەڵام خاوبوونەوەی گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بووەتە هۆکار بۆ دابەزینی نرخی نەوت.