چوار بازرگانی ترسناکی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران

(0) / / اجتماعی / زایەڵە مادەی هۆشبەر


Jul 10, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ڕاگەیەنراوێك لە بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانەوە:

چوار تۆمەتبار دەستگیرکرا و بڕی(١٧) کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ دەستی بەسەرداگیرا .

لە بەردەوامی هەوڵەکانمان بۆ بەرەنگاربوونەوە و نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری و پاشان وەرگرتنی فەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، لە ڕێکەوتی ٢٦ـی٥ـی٢٠٢٤ تاکو ٣ی ٧ی ٢٠٢٤ تیمەکانی بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان لەم دوو چالاکیدا، توانییان چوار تۆمەتبار کەکاری گواستنەوەو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەکەن دەستگیربکەن و بڕی (١٧) کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ دەست بەسەردابگرن.

لە ئێستادا هەر چوار  تۆمەتبار بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەکان راگیراون و لەژێر لێکۆلینەوەدان .

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان
١٠ـی ٧ـی ٢٠٢٤

کامەڕان کەریم