ئامانج و کاریگەری هێرشەکانی تورکیا بۆ سەرخاکی هەرێمی کوردستان
(0) /
زایەڵە - ئازاد ئێراهیم ئەحمەد نویەرو ڕۆژنامەنوس بەزایەڵەی ڕاگەیاند: ئامانجی دەست گرتنی توکیایە بەهەموو ئەوناوچانەی لەئەدەبیاتی سیاسی تورکیا دا بەخاکی خۆیانی دەزانن ، نەخشەی بۆدانراوە وە پیلانی بۆدانراوە کاری بۆ دەکرێت بۆئەوەی ئەوسنورانەی کەپێشتر لەناو ئیمپراتۆریەتی عوسمانی دابوون خۆیان پێیدەڵێن خاکی دوور دەستیان پێی بگاتەوە.
وتیشی: تورکیا دوای ئەوەی دەرگاکانی ئەوروپای لێ داخراوە، مەرجەکانی ئەوروپای تێدانیە تاوەکو ببێتە ئەندام لەبەکێتی ئەوروپا ،ناتوانێ بەرەو ئەوروپا هەنگاو بنێت و بکرێتەوە بەرەو ئەوروپا ،بۆیە بەرەو خۆرئاوا دێ و ئەیەوێ ئەوناوچانەی عێراق و سوریا و هەرێمی کوردستان داگێر بکات، ئەمە ئامانجەکەیەتی .
ئەوەشی خستەڕوو: کاریگەریەکەی لەڕووی جوگرافی و کۆمەڵایەتی و مێژووی و جێوسیاسی وئابوری و نەتەوەیی و نیشتیمانی کاریگەری لەسەر کورد و هەرێمی کوردستان هەیە، لەئێستادا هەم نیشتیمان بۆتە دوو بەش هەم نەتەوە بۆتە چەند بەشێکەوە هەم ئابوریەکەمان براوە کاریگەری نەرێنی خراپی هەیە لەسەر هەرێمی کوردستان .
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: