مەسعود بارزانی و کونسوڵی تورکیا لەسەر چەند تەوەرێک کۆبوونەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە مەسعود بارزانی تورکیا


Jul 10, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - مەسعود بارزانی و کونسوڵی تورکیا لەسەر چەند تەوەرێک کۆبوونەوە.
 دەقی ڕاگەیەندراوی بارەگای بارزانی:
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی نوێی تورکیا لە هەولێر دەکات.
ۆژی چوارشەممە 10ی تەممووزی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ئێرمان تۆپچو کونسوڵی نوێی تورکیا لە هەولێر کرد.
لە دیدارەکەدا کونسوڵی نوێی تورکیا لە هەولێر سڵاو و ڕێزی وەزیری دەرەوەی تورکیای بە سەرۆک بارزانی گەیاند و جەختی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەی خوازیاری ئەوەیە باشترین پەیوەندی لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا هەبێت. لە بەشێکی تری ئەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی سەردانەکەی سەرۆک بارزانی بۆ بەغدا ئاڵۆگۆڕ کرا و کونسوڵی تورکیا ئەو سەردانەی بە مێژوویی و کاریگەر وەسف کرد.
 
کامەران کەریم