بەڕێوەبەری ئاسایشی ڕۆژئاوا بەردەوامە لە ئەرکی خۆی

(0) / / کردستان / زایەڵە کوردستام سلێمانی عەقید هادی شەهید محسن


Jul 10, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - ڕاگەیاندنی قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ ڕایگەیاند؛ ئاگاداری هەموو لایەک دەکەینەوە کە بەڕێز بەڕێوەبەری ئاسایشی ڕۆژئاوا بەردەوامە لە ئەرکی خۆی .
ڕوونکردنەوە
دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو لە چەند میدیایەک هەواڵێکی پر لە چەواشەکاری بڵاوکرایەوە کە بەڕێز (عەقید هادی شەهید محسن) بەڕێوەبەری ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی لە چەمچەماڵ لەسەر کارلابرابێت، ئێمە لە قائیمقامەتی چەمچەماڵ سەرجەم ئەو هەواڵ و دەنگۆییانە ڕەت دەکەینەوە و ئاگاداری هەموو لایەک دەکەینەوە کە بەڕێز بەڕێوەبەری ئاسایشی ڕۆژئاوا بەردەوامە لە ئەرکی خۆی .
 
لێرەوە ڕۆڵی بەڕێز (عەقید هادی شەهید محسن) شانبەشانی بەڕێوەبەری سەرجەم دەزگاکانی ئاسایشی ناوخۆ لە پاراستنی ئەمنیەت و ئاسایشی سنورکەمان بەرزدەنرخێنین.
 
ڕاگەیاندنی قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ
١٠/ ٧/ ٢٠٢٤