عێراق سەرکۆنەی لەشکرکێشیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان دەکات

(0) / / عراق / زایەڵە عێراق تورکیا کوردستان


Jul 11, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئەنجوومەنى وەزاریى ئاسایشى نیشتمانیى عێراق کۆبووەوە و دەڵێت: سەرکۆنەى لەشکرکێشى سوپاى تورکیا بۆ ناو خاکى عێراق دەکەین.

ئەنجوومەنى وەزاریى ئاسایشى نیشتمانیى عێراق بەسەرپەرشتى محەمەد شیاع سودانى، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبوەوە و رایگەیاند، سەرکۆنەى لەشکرکێشى سوپاى تورکیا بۆ ناو خاکى عێراق دەکەن و لەسەر تورکیا پێویستە رەچاوى دراوسێیەتى باش بکات.

دەشڵێت: لەسەر تورکیا پێویستە بەشێوەیەکى دیپلۆماسى لەگەڵ لایەنى عێراقیى بابەتە پەیوەندیدارەکان بە ئاسایشەوە چارەسەر بکات.

ئاماژەی بەوەکردووە، سودانى شاندێک بەسەرۆکایەتى راوێژکارى ئاسایشى نیشتمانیى عێراق دەنێرێتە هەرێمى کوردستان و لەگەڵ هەرێمى کوردستان تاوتوێى دۆخى ئەمنیى ناوچەکە دەکات.

جەختیشیکردووەتەوە کە شاندى ئاسایشى نیشتمانیى عێراق و هەرێمى کوردستان دەبێت هەڵوێستێکى هاوبەشیان لەسەر پێشێلکردنى سەروەرى عێراق هەبێت و سەرکۆنەى بەکارهێنانى خاکى عێراقیش دژى هەر وڵاتێکى دراوسێ دەکەن.

کامەران کەریم