ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک کۆدەبێتەوە

(0) / / عراق / زایەڵە کەرکوک


Jul 11, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - عەلی حەمادی, جێگری پارێزگاری كەركوك ئاشكرایكردووە: راكان جبوری, پارێزگاری كەركوك بە وەكالەت, رەوانەی خانەنشینی كراوەو ئەو راسپێردراوە بە ئیدارەدانی پارێزگاكە.

حەمادی, ئاماژەی بەوەكردووە: راكان جبوری, لە سەرەتای مانگی تەمموزەوە رەوانەی خانەنیشینی كراوە, بە هۆی گەیشتنی بە تەمەنی یاسایی خانەنشین بوون, بۆیە لە ئێستادا ئەو ئیدارەی پارێزگاكە دەدات, تا كاتی گەیشتنی رێنمایی تایبەت لەوبارەیەوە.

بڕیارە ئەمڕۆ كاتژمێر یەكی پاشنیوەڕۆ, یەكەم دانیشتنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك رێكبخرێت, لەسەر داوای محەمەد شیاع سودانی, سەرۆك وەزیرانی عێراق, سەرجەم پێداویستیەكانی بەڕێوەبردنی دانیشتەكە تەواوكراوە.

کامەران کەریم