پاراستنی ئاسایشی کوردستان گرێدراوە بەئاسایشی وڵاتانی دیکەوە

(0) / / گفتگو / زایەڵە کوردستان تورکیا د، شەماڵ ئەحمەد


Jul 11, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - مامۆستایەکی زانکۆ لەڕێگای زایەڵەوە باسی هێرشەکانی تورکیا بۆسەرخاکی هەرێمی کوردستان دەکات.

د، شەماڵ ئەحمەد مامۆستای زانکۆ بە زایەڵەی ڕاگەیاند: لەشکرکێشی هەر وڵاتێک بۆ سەر خاکی وڵاتێکی دیکە، بەپێی پەیماننامە نێو دەوڵەتییەکان و ڕێکەوتنە دوو قۆڵیی و هەمەلایەنییەکان، پێشێلکردنی سەروەری ئەو وڵاتەیە کە هێرشی لەسەرە، بەوەش وڵاتی هێرشکار بە پێشێلکاری ڕێکەوتن و پەیماننامەکان لەقەڵەم دەدرێت، بەڵام ئەوەی جێگای سەرنجە تورکیا وەک وڵاتێکی خاوەن هەژموون و دەسەڵات و توانای سەربازی، هێرش و پڕۆسە سەربازییەکانی لە سوریا و عێراق بەردەوامە.

وتیشی:  دیارە بیانوی تورکیا بوونی هێزی (تیرۆرە) لە نزیک سنوورەکانیە، ئەوەش ئاماژەیەکی ڕوونە بۆ هێزە کوردییەکانی سوریای دیموکرات لە سوریا و پەکەکە لە عێراق، ناساندنی ئەو هێزانە بە تیرۆریست تەنیا بۆ ئەوەیە کە هێزە نێودەوڵەتییەکان لەمەڕ ڕەوایەتیدان بە لەشکرکێشییەکانی تورکیا بێدەنگ بن، چونکە ئەو چالاکییانە لەچوارچێوەی چالاکییەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا ناودەبرێن، تورکیا سوودی لە نەبوونی پێوەری ناساندنی تیرۆر وەرگرتووە، جیهان تا ئێستا لە قۆناغی ناساندنی تیرۆردایە، بەوەش ئازادی دەدرێت بە ناساندنی تیرۆر بەپێی کات و شوێن و بەرژەوەندی، ئەم بابەتەش لەسوودی کورد نییە، لەلایەکی دیکەوە، پارێزگاریکردن لەئاسایشی هەر وڵاتێک ناکرێت لە دیدگایەکی تەسکەوە هەڵوێستی لەبارەوە وەربگیرێت،.

ئامەژەی بەوەشکرد: بەپێچەوانەوە، وەرگرتنی وێنە گەورەکە، پارێزگاریکردن لەئاسایشی کوردستانیش دەخاتە بەرباس، بەواتایەکی دیکە پاراستنی ئاسایشی کوردستانیش گرێدراوە بەئاسایشی وڵاتانی دیکەوە، بەپێچەوانەشەوە ڕاستە.

کامەران کەریم