هەرێمی کوردستان ڕۆژانە ٢٠٠ هەزار بەرمیل نەوت بەشێوەی قاچاخ دەفرۆشێت
(0) /
زایەڵە - ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕایدەگەیەنێت" هەرێمی کوردستان ڕۆژانە ٢٠٠ هەزار بەرمیل نەوت بەشێوەی قاچاخ دەفرۆشێت".
ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمڕۆ پێنج شەممە لە زاری دسەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم لە هەواڵێکیدا بڵاویکردەوە" لە هەرێمی کوردستان رۆژانە ٣٧٥ هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنرێت".
دەشڵێت" رۆژانە ٢٠٠ هەزار بەرمیل نەوت لەلایەن دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستانەوە بە قاچاخ دەفرۆشرێت و باقییەكەی لە ناوخۆدا دەپاڵیورێت".
ئەوەشی خستەڕوو. ئەو نەوتەی دەسەڵاتدارانی هەرێم هەناردەی دەکەن، داهاتی مانگانەی ٣٠٠ ملیار دینارە، بەڵام کەس نازانێت داهاتەکەی چی لێدێت.
تێبينيێك بنێرە: