راگەیەندراوێك لە دەستەی دەستپاكیی هەرێمی كوردستانەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە هەرێم کوردستان


Jul 12, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - پێنجشەممە دەستەی دەستپاكیی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا بڵاوی كردەوە لەسەر داوای دەستەی دەستپاكیی هەرێمی كوردستان، بە هاوكاریی بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەكگرتووەكان و بە ئامادەبوونی نوێنەرانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، كۆبوونەوەیەك بۆ نوێنەرانی لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان ساز كرا.

كۆبوونەوەكە بۆ گفتوگۆكردن بووە لەسەر رەشنووسی "میساقی شەڕەف" لە نێوان لایەنە سیاسییەكان و دەستەی دەستپاكیی كە بە هاوكاری شارەزایانی (undp) ئامادە كراوە.

دوای گفتوگۆكردن بڕیار درا كە
حزبەكان لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا، تێبینی و رای خۆیان لەبارەی میساقەكە بگەیەننەوە دەستەی دەسپاكی و تا ئامادە بێت بۆ پەسەندكردن.

گرنگی بڕگەكانی میساقەكە، پابەندبوونی لایەنە سیاسییەكانی كوردستانە، بە پڕەنسیپی سەروەریی یاسا و بنەماكانی حكومڕانی تەندروست و دەستپاكی و دژایەتی گەندەڵی، هەروەها پیادەكردنی شەفافییەت لە كاروباری ناوخۆی لایەنەكاندا و رێزگرتن لە دامەزراوە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستان.

کامەران کەریم