دەستگیرکردنی 12 کەس له هەولێر بە تۆمەتی کڕین و فرۆشتنی چەک

(0) / / کردستان / زایەڵە کوردستان چەک مادەی هۆشبەر


Jul 12, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - پۆلیسی هەولێر 12 تۆمەتبار دەستگیردەکات کە بەشێوەی نایاسایی مامەڵەی کڕین و فرۆشتنی چەکیان کردووە، دەڵێت دراونەتە دادگا و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە.

پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، دوای ئەوەی لەلایەن هاووڵاتیانەوە ئاگادار کراینەوە کە لە شوێنێکی شاری هەولێر بە شێوەیەکی نایاسایی مامەڵە بە کڕین و فرۆشتنی چەکەوە دەکرێت، دەستبەجێ تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد.

پۆلیس دەڵێت، پاش لێکۆڵینەوەیەکی ورد و کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر ئەو شوێنە، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە، ئۆپەراسیۆنێکمان بۆ سەر ئەو شوێنە ئەنجامدا و توانیمان دەست بەسەر چەندین جۆر پارچە چەکدا بگرین، لەوانە (۱ قەناس)، (١٨ دەمانچە)،
(٩ کلاشینکۆف)، (١٧٤ مەخزەنی چەک)، زیاتر لە  (٦ هەزار فیشەکی جۆراوجۆر) و چەندین کەلوپەلی سەربازیی تر و ژمارەیەک ئۆتۆمبێلدا گرت.

دەشڵێت، هەروەها (١٢) تۆمەتبارمان دەستگیر کرد، کەوا مامەڵەیان بە چەکی نایاساییەوە دەکرد، بۆیە بەپێی ماددە (۱٥)ی چەک، دراونەتە دادگا و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە.

کامەران کەریم