حاڵەتێكی دیكه‌ی نەخۆشی تای خوێنبەربوون تۆماركرا

(0) / / کردستان / زایەڵە نەخۆشی تای خوێنبەربون


Jul 12, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - حاڵەتێكی نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە ئیدارەی سۆران تۆماركرا، ئەوەش هەشتەمین حاڵەتی تووشبوونە بە نەخۆشییەكە كە لەمساڵدا لە هەرێمی كوردستان تۆماركراوە.

د. سەركار سورچی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند، پیاوێكی تەمەن ٥٥ ساڵی خەڵكی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بەهۆی بەركەوتەی لەگەڵ ئاژەڵدا تووشی نەخۆشی تای خوێنبەربوون بووە.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو تووشبووە لەئێستادا گەیەنراوەتە شاری هەولێر و چارەسەری پزیشكی پێویستی بۆ دەكرێت و دۆخی تەندروستی جێگیرە.

وتیشی، بەم كەسەوە ئەمە هەشتەمین حاڵەتی تووشبوونە بە تای خوێنبەربوون كە لەمساڵدا لە هەرێم تۆماركراوە، كە شەش لەوانە چاكبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە و كەسێكیشیان گیانیلەدەستداوە.

کامەران کەریم