جەبار عودە: توركیا هەزاران دۆنم زەوی پارێزگای دهۆكی داگیركردووە

(0) / / عراق / زایەڵە تورکیا دهۆک


Jul 12, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - سەركردەیەكی چوارچێوەی هەماهەنگی دەڵێت، سوپای توركیا هەزاران دۆنم زەوی پارێزگای دهۆكی داگیركردووە، داواش لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەكات دۆسیەی نێودەوڵەتی دژی ئەنقەرە بكاتەوە.

جەبار عودە، سەركردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی لە لێدوانێكدا ئاماژەی بەوەكردوە، لە ماوەی هەفتەیەكدا سوپای توركیا ١٠٠ جار خاكی عێراقی پێشێلكردووە و وەزارەتی دەرەوەی عێراقیش بەرامبەر پێشێلكارییەكان هیچ هەڵوێستێكی نەبووە.

ئاماژەی بەوەشكردوە، ئەوەی سوپای توركیا لە دهۆك دەیكات كاریگەری مەترسیداری هەیە و بەشێكە لە داگیركاری خاكی عێراق، بەجۆرێك سوپای توركیا 50 بنكەی سەربازی كردووەتەوە كە پێنجیان بنكەی گەورەن و هەزاران سەربازی تێدا جێگیركردوون.

ئەو سەركردەیەی چوارچێوەی هەماهەنگی داواش دەكات وەزارەتی دەرەوەی عێراق بێ دەنگی بشكێنیت و جیهان لە پێشێلكارییەكانی توركیا بەرامبەر عێراق و هەرێمی كوردستان ئاگادار بكاتەوە.

کامەران کەریم