ئەم جەنگ لەناو خاکی کوردستاندا چەندە بەزیانی تورکیایە زۆر زیاتر لەوە بەزیانی کوردە

(0) / / گفتگو / زایەڵە کورد پەکەکە


Jul 12, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە _ نوسەرێک باسی لەشکرکێشیەکانی تورکیا بۆ زایەڵە دەکات.
کامیل مەحمود نوسەر بە زایەڵەی ڕاگەیاند: دیارە لەشکرکێشی تورکیا بۆ سەر خاکی کوردستان پەیوەستە بەشەڕی پارتی کرێکارانی کوردستان لەگەڵ دەوڵەتی تورک، ئەم ململانێ سیاسیەش بە ڕێگای سەربازی چارەسەر نابێت و دەرەنجامەکەی زیانی گەورەیە بۆ هەردوولاو پاشان خەڵکی ناوچەکە.

وتیشی: ئەم جەنگ و ڕوبەڕووبونەوە مەیدانیە لەناو خاکی کوردستاندا چەندە بەزیانی تورکیایە زۆر زیاتر لەوە بەزیانی کوردە، خەڵکی ناوچەکە لەناوناسەقامگیرییەکی بەردەوامدان، قوربانیەکی زۆریان داوە باخ و ڕەزو ماڵیان سوتاوە، جگە لەوەی شکۆی خاک و جوگرافیای هەرێمیش دەشکێنرێ.

هێمای بەوەشکرد: ئەوەی لەسەر دەوڵەت و حکومەتی تورکیا پێویستە گەڕانەوەیە بۆ گفتوگۆی سیاسی و پرۆسەی ئاشتی لەگەڵ کوردو پەکەکە کە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لەقۆناغی یەکەمی هاتنە سەر کاری ڕایگەیاند، لەسەر پەکەکەش پێویستە هیچ فرسەتێکی ئاشتی بەزایە نەدات و بەبڕیاری سەربەخۆی خۆیەوە هەوڵ بۆ ئاشتی و ڕێککەوتن بدات، چونکە ئاشتی و ڕێککەوتن لەنێوان تورکیاو پەکەکە بۆ لایەنی کوردی چارەنووسسازە، پەکەکەو تورکیا ڕێکبکەون سەقامگیری دەگەڕێتەوە بۆ  کوردستان.

کامەران کەریم