شاندێکی باڵای سەربازیی عێراق لەبارەی ئۆپراسیۆنەکانی تورکیا سەردانی دهۆک دەکەن 

(0) / / عراق / زایەڵە کوردستان دهۆک


Jul 12, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - بڕیارە ئەمڕۆ قاسم ئەعرەجی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق سەردانی پارێزگای دهۆك بكات و لەگەڵ لێپرسراوی یەكە ئیدارییەكان كۆببێتەوە.

لەسەر داوای سودانی، شاندە باڵاكەی عێراق سەردانی هەرێمی كوردستانی كردووە بۆ لەنزیكەوە ئاگاداربوون لە بۆردوومان و لەشكركێشییەكانی سوپای توركیا بە تایبەت ناوچە سنوریەكانی دهۆك.

دوێنی پێنج شەممە 11 ی تەموز، شاندە سەربازییەکە لە هەولێر لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێم كۆبووەوە و جەختیانكردەوە، لەسەر پەرەپێدانی هەماهەنگییەكانی نێوان هەرێم و عێراق بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچە سنورییەكان.

کامەران کەریم