داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 16 ملیار دینارە

(0) / / اقتصادی / زایەڵە داهات سلێمانی کوردستان


Jul 12, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی لە 6 تاوەكو 12ی تەمموزی 2024 بڕی 16 ملیار و 528 ملیۆن و 38 هەزار و 239 دینار بووە.
ماڵپەڕی شەفافییەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی یەك هەفتەی راگەیاندووە بەشێوەیەك، بڕی 16 ملیار و 528 ملیۆن و 38 هەزار و 239 دینار بووە كە 78%ـی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و 5%ـی داهاتەكە بەشێوەی چەكە و مقاسە 18% بووە.
ئێستا رۆژانە دەتوانیت سەرجەم داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین لە ماڵپەڕی شەفافییەتەوە بزانیت.
کامەران کەریم