هیچ هێزێک لە کوردستاندا دڵی بەوە خۆش نەبێت کە بە پشتیوانی تورکیا ئەتوانێ بمێنێتەوە

(0) / / گفتگو / زایەڵە تورکیا کوردستان


Jul 13, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - پرۆفسیۆر ،د شیرکۆ حمەئەمین مامۆستای زانکۆ بە زایەڵەی ڕاگەیاند: سوپای تورکیا لەشکرکێشی بۆناو خاکی هەرێمی کورستان دەست پێکردووە ئەمە یەکەمین جار نیەو کۆتا جاریش نیە، تورکیا لەسەر بنەمای فاشیەت بنیات نراوە، بەهیچ جۆرێک بونی ئەویتر قوڵ ناکات، لەسەر بنەمایەی ڕەد کردنەوەی ئەویتر دروست بوو.

وتیشی: ئامانجی ئەم لەشکرکێشیانە و پێشتریش بەنزیکەی 40 کلم هاتۆتەناو خاکی هەرێمی کوردستان بەحسابی خۆی درووست کردنی پشتێنەی ئەمنیە، بەڵام جەیشی تورکی بەدرێژایی مێژوو چوبێتە هەر شوێنێک زۆر بە دژواری و بەگران لەو شوێنە چۆتە دەرەوە یاخود هەر نەچۆتە دەرەوە.
ڕونیشیکردەوە: ئامانجی تورکیا تێکدانی هەم هەرێمی کوردستانە، هەم قەوارەی هەرێمی کوردستانە، هەم ڕۆژئاوای کوردستانە، بۆیە هیچ هێزێک لەکوردستاندا دڵی بەوە خۆش نەبێت کەبە پشتیوانی تورکیا ئەتوانێ بمێنێتەوە.
هێمای بەوەشکرد: هەڵوێستی بەغداد جێگای شەرمەزارکردنە،بەهیچ جۆرێک ناکرێت ئەم جۆرە بێدەنگیە، هەرێمی کوردستانیش بەهەمان شێوە ناکرێ لەئاست ئەم لەشکرکێشیانە بێدەنگ بن.
ئەوەشی خستەڕوو: تورکیا ئامانجی دوورتری هەیە، بەدوور نازانرێ مسئەلەی ویلایەتی موسڵ و کەرکوک ئەمە تەماحی تورکیایە، تورکیا pkk کردووە بەبیانوو،تورکیا ئەیەوێ هەم هەرێمی کوردستان تێکبدات هەم ڕۆژئاوا تێکبدات.
کامەران کەریم