سۆران عومەر:  گەڕاندنەوەی 11 ملیار دۆلار بۆ دوو کۆمپانیا لە لایەن حکومەتی هەرێم

(0) / / اقتصادی / زایەڵە دۆلار کوردستان نەوت کۆمپانیا سۆران عەمور


Jul 13, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەزایەڵەی ڕاگەیاند:  وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی حکومەتی کاربەێکەری هەرێم بە 240 قیست پارەی دروست کردنی بۆری نەوتی کوردستان بۆ دوو کۆمپانیای ناوخۆیی و بیانی دەگەڕێنێتەوە کەبڕەکەی 11 ملیار و 160 ملیۆن دۆلارە.

باسی لەوەکرد، بە 120 قیست هەموو مانگێک تا کۆتایی ساڵی 2027 مانگی 55 ملیۆن دۆلار دەگەڕێنێتەوە بۆ کۆمپانیای روس نەفت و کار.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە 2028 یشەوە بە 120 قیست مانگی 38 ملیۆن دۆلار دەگەڕێنێتەوە بۆ هەردوو کۆمپانیاکە بەڕێژەی ٪60 بۆ روس نەفت و ٪40 بۆ کار، جگە لەوەی هەموو مانگێک تێچوی بەکارخستنی بۆریەکە کە بۆیان دەگەڕێنرێتەوە 5 ملیۆن دۆلارە.

ئەوەشی خستەڕوو، وەزارەتی سامانەسروشتیەکان ئەم تێچووەی خستۆتە سەر تێچووی بەرهەمهێنان و هەناردەی نەوتی هەرێم کە بۆ هەر بەرمیلێک 15 دۆلارە، بەوپێیە تاکو کۆتایی ساڵی 2038 حکومەتی هەرێم 11 ملیار و 160 ملیۆن دۆلار دەداتەوە بەم دوو کۆمپانیا ئەمە لەکاتێکدایە حکومەتی هەرێم ئەم بۆریەی فرۆشتووە بەو دوو کۆمپانیا.

ڕوونیشی کردەوە، چاودێری دارایی عێراق لە 27ی 2ی 2024 ەوە داوای گرێبەستی نێوان حکومەتی هەرێم و دوو کۆمپانیاکەی کردووە بەڵام حکومەتی هەرێم ئامادە نیە ئەو گرێبەستە بخاتەڕوو.

کامەران کەریم