كورتە گەشتێکی جیاواز بۆ شاخی گویژە لە لایەن گرووپی شاخەوانی ئاسۆس ئەنجام درا

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش گویژە


Jul 13, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ گرووپی شاخەوانی ئاسۆس دوێنێ هەینی هەستان بە سازدانی گەشتێکی شاخەوانی جیاواز بە مەبەستی پاک و خاوێنکردنەوەی شاخی گوێژە بە هەواهەنگی لەگەڵ تۆڕی فیدراسیۆنی شاخەوانی کوردستان.


دەستەی پەیوەندی گرووپی شاخەوانی ئاسۆس: گرووپەکەمان هەستا بە سازدانی گەشتێکی شاخەوانی، بەڵام ئەمڕۆ جیاواز تر بوو، گروپی شاخەوانی ئاسۆس  وەك ئەركی سەرشانی خۆی زانی لەگەڵ  چەند شاخەوانیێك هەستاین بە خاوین كردنەوەی بەشێك لە شاخی گۆیژە ئەم هەڵمەتی خاوین كردنەوەیە  هاوكات بوو بەدەم بانگەوازەكەی تۆڕی شاخەوانیی كوردستان.  فدراسیونی شاخەوانی كوردستان كە چەند ڕۆژیك لەمەوبەر ڕۆژی هەینی دیاری كردبوو بۆ خاوین كردنەوەی  چیاكان ئیمەش لەگروپی شاخەوانی ئاسۆس، وەك پیشەی هەمیشەیمان چوین بەدەم ئەو بانگەوازەكەی تۆڕی شاخەوانیی كوردستان بە هیوای سەلامتی ولەش ساخی بۆ هەمولایك ئینشەاڵلە.