فروشی پسوولەی ئۆڵۆمپیکی پاریس ڕیکوردی نوێ تۆمار دەکات

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش پاریس ڕێکۆرد


Jul 13, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ یارییەکانی ئۆڵۆمپیکی پاریس لە بواری فرۆشی هەژماری پسوولەوە، ڕیکوردی نوێ تۆمار دەکات.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی پێگەی هەواڵنێری فەڕنسە، تۆنی ئستنگوئێ، سەرۆکی لێژنەی بەڕێوەبەری یارییەکانی ئۆڵۆمپیکی پاریس گوتی: ڕیکوردی هەژماری پسوولەی فرۆشراو بۆ کێبەرکێیەکانی پاریس ڕیکوردی پێشووی شکاندووە.

ئەو پلەدارەی ئۆڵۆمپیکی پاریسە گوتی: بۆ یارییەکانی ئۆڵۆمپیکی پاریس، دوو حەوتە پێش لە دەسپێکی یارییەکان، 8.6 ملیۆن پسوولە فرۆشرا. ڕیکوردی پێشوو لە ساڵەکانی 1996 لە یارییەکانی ئاتلانتا(.8.3 ملیۆن پسوولە) تۆمار کرا بوو، ئێمە شانازی دەکەین کە ڕیکوردمان شکاندووە، بەڵام هێشتاکوو بەردەوام دەتوانین بڕۆینە پێش و ئامانجی ئێمە گەیشتن بە ڕیکوردی فرۆشتی 10 ملیۆن پسوولەیە.

یارییەکانی ئۆڵۆمپیکی پاریس بەرواری 26ی جولای تا 11 ی ئەگۆست(5 تا 21ی خەرمانان) بەڕێوەدەچێت.

کەژاڵ حەمیدی