ڕووسیا  وەرزشوانانی جێماو لە ئۆڵۆمپیک قەرەبوو دەکاتەوە

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش ڕووسیا قەرەبوو


Jul 13, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ دەوڵەتی ڕووسیا بڕیاری داوە بە پارە قەرەبووی ئەو وەرزشوانانە ڕووسییە بکاتەوە کە بە هۆی بایکۆتەکان نەیانتوانێوە بەشداری ئۆڵۆمپیکی 2024ی پاریس بکەن.

ڤیلادێمیر سنگلف، بەرپرسی بەڕێوەبەری لێژنەی نێودەوڵەتی ئۆڵۆمپیکی ڕووسیا ڕایگەیاند ئەو وەرزشوانانەی کە دەرفەتی کێبەرکێ یارییەکانی ئۆڵۆمپیکی پاریسیان لە دەست داوە، وەکوو خەڵاتی پارە وەردەگرن.

ئەو پلەدارە ڕووسییە گوتیشی: پارەمان داوەتە 245 وەرزشوانی ڕووسی کەوا مافی بەشداری لە ڕووداوە نێودەوڵەتییەکانیان لێ وەرگیراوەتەوە هەروەها ئەو وەرزشوانانەی کە لە لایەن لێژنەی نێودەڵەتی ئۆڵۆمپیک و لە دۆخێکی بێلایەنەدا ئیزنی بەشدارییان وەرنەگرت.

لە ئۆڵۆمپیکی ئەوساڵی پاریسدا ئەو چەن وەرزشوانە ڕووسییە کە وەکوو وەرزشوانی بێلایەن وەرگیراون نابێ بە هیچ جورێک هیچ نیشان و هێما و پێوەندییەک لەگەڵ وڵاتەکەی خویان پیشان بدەن، لە ئێستادا ئامادەبوونی 15 وەرزشوانی ڕووسی بۆ ئۆڵۆمپیک پشتڕاست کرایەوە.

کەژاڵ،حەمیدی