پەیامی پزیشکیان بۆ ئەورووپا، ئەمریکا و وڵاتانی دراوسێ

(0) / / ایران / زایەڵە مەسعود پزیشکیان کوردستان ئەمریکا ئەورووپا


Jul 13, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - مەسعود پزیشكیان لە ڕۆژنامەی تاران تایمزدا نوسیویەتی، "بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی ئەوەم کە لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپیدا بچمە ناو دیالۆگێکی بنیاتنەر، بۆ ئەوەی پەیوەندییەکانمان بخەینە سەر ڕێڕەوێکی ڕاست".
ئاماژەی بەوەشکردوه‌، تاران پەیوەندییەکانی لەگەڵ دراوسێکانی فراوانتر دەکات و مامەڵە لەگەڵ ئەوروپا دەکات.
هەرلەو وتارەدا، پزیشكیان باسی له‌وه‌كردوه‌، ئەمریکا "دەبێت درک بەوە بکات کە ئێران ملکەچی گوشارەکان نابێت"، لە هەمان کاتدا جەختی لەوەکردەوە، کە وڵاتەکەی "هەوڵی خاوەندارێتی چەکی ئەتۆمی نادات".
مەسعود پزیشكیان لە وتارەکەیدا بەناونیشانی "پەیامی من بۆ جیهانی نوێ" دەڵێت، "ئەمریکا دەبێت یەکجار و بۆ هەمیشە درک بەو واقیعە بکات و لێی تێبگات، ئەویش ئەوەیە کە ئێران وەڵامی فشارەکان ناداتەوە".