كه‌سێك له هه‌رێم بۆ كارئاسانی بۆ ڕوسنه‌فت 250 ملیۆن دۆلاری وه‌رگرتوه
(0) /
زایەڵە - سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، كۆمپانیای روسنەفت 250 ملیۆن دۆلاری داوە بە كەسێك لەبەرامبەر كارئاسانی و گرێبەستی نەوتی لە هەرێمی كوردستان و هەروەها 3 ملیار دۆلاریشی داوە بە حكومەتی هەرێم بەو مەرجەی حكومەتی هەرێم تاوەكو 2038 بڕی 6 ملیار‌و 696 ملیۆن دۆلار بداتەوە بە روسنەفت.
سۆران عومەر، بەپشت بەستن بە راپۆرتێكی پێگەی بلومبێرگ وتویەتی، كۆمپانیای روسنه‌فت 250 ملیۆن دۆلاری داوه به‌كه‌سێك له‌هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رامبه‌ر كارئاسانی و گرێبه‌ستی نه‌وتی!
وتوشیەتی، ئه‌م بابه‌ته مه‌سه‌له‌یه‌كی گرنگی مه‌ترسیداره كه‌سێك له‌هه‌رێمی كوردستان بۆ كارئاسانی بۆ ڕوسنه‌فت له‌به‌رامبه‌ر ڕێككه‌وتنه‌كان بۆ گرێبه‌ستی نه‌وت بڕی 250 ملیۆن دۆلاری وه‌رگرتوه كه ده‌كاته 25 هه‌زار ده‌فته‌ر دۆلار!
بەبڕوای سۆران عومەر "پێویسته ڕای گشتی كوردستان و داواكاری گشتی و كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و په‌رله‌مان به‌جدی له‌م بابه‌ته به‌ده‌نگ بێن و ئاشكرا بكرێ كێیه ئه‌و 250 ملیۆن دۆلاره‌ی وه‌رگرتوه؟ ئه‌مه ڕه‌شوه‌و به‌رتیلێكی مه‌ترسیداره بۆ هه‌رێمی كوردستان و بۆ روسنه‌فت كه له قوت و داهاتی ئه‌م میلله‌ته‌یه، تاڵانكردنی نه‌وت و داهاتی ئه‌م هه‌رێمه‌یه بۆ كه‌سانێك كه ده‌ستیان به‌سه‌ر گرێبه‌ستی نه‌وت و پاره‌و داهاته‌كه‌یدا گرتوه‌و چه‌ندین ساڵه پێی بون به ملیاردێرو هه‌رێمیان توشی ئه‌م نه‌هامه‌تیانه كردوه."
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەلایەن پێگەی بلۆمبێرگ بڵاوكراونەتەوە، 250 ملیۆن دۆلاره‌كه به‌وردی له به‌یاننامه داراییه‌كانی كۆمپانیای (RN Middle East Pte Ltd)ی سه‌نگافوریدا هاتوه كه به‌رواره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 12ی كانونی یه‌كه‌می 2019. له هه‌ژماره‌كانی (RN Middle East)دا، كۆمپانیاكه وتویەتی، كرێكه له‌سه‌ر بناغه‌ی "سه‌ركه‌وتن" دراوه و قه‌باره‌كه‌شی په‌یوه‌ست بوه به به‌های مامه‌ڵه‌كانی روسنه‌فت له كوردستان.
ئاماژە بەوەشدراوە، كۆمپانیای روسنەفت ئەو پارەیەی به راوێژكارێكی ده‌ره‌كی داوە بۆ هاوكاریكردنی له زامنكردنی مامه‌ڵه و رێككه‌وتنی له ناو كوردستانی عێراق، به‌پێی چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك كه په‌رده هه‌ڵده‌داته‌وه له‌سه‌ر ئاڵوگۆڕی دارایی كه تایبه‌ت بوه به به‌هێزكردنی جێپێی مۆسكۆ له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
بەگوێرەی راپۆرتەكەی بلومبێرگ، ئه‌و بره پاره‌یه په‌یوه‌ندیدار بوه به‌و مامه‌ڵانه‌ی كه رێ‌یان خۆشكردوه بۆ روسنه‌فت ببێته كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كی زاڵ له پیشه‌سازی نه‌وتی كوردستاندا. له پرۆسه‌كه‌دا، كۆمپانیاكه روسیای زیاتر په‌لكێش كردوه بۆ نێو عێراق له‌وكاته‌ی ڤلادمیر پوتن له هه‌وڵی ئه‌وه‌دابو پێگه‌ی كریملین توندوتۆڵ بكات له ناوچه‌كه‌دا له‌سه‌ر حسابی واشنتۆن.
هێمای بۆ ئەوەش كراوە كە ئه‌و بڕه پاره‌یه زۆر زیاده‌یه به‌به‌راورد به گرێبه‌ستی ستانداردی راوێژكاری دارایی، بۆ نمونه: به‌پێی ئاماره‌كانی كۆمپانیای "كۆوه‌لیشن دیڤه‌لۆپمێنت"، ته‌واوی ئاڵوگۆڕی كرێی راوێژكاری 12 یه‌كه‌مین بانكی وه‌به‌رهێنی جیهانی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و ئه‌فریقای باكور له ساڵی رابردودا نزیكه‌ی 400 ملیۆن دۆلار بوه.
250 ملیۆن دۆلاره‌كه له‌نێوان ساڵانی 2017 و 2018 له‌لایه‌ن لقێكی كۆمپانیا روسییه‌كه‌وه دراوه له سویسرا به‌ناوی "روسنه‌فت تره‌یدینگ" كه هه‌مان ئه‌و لقه‌یه مانگی رابردو ئه‌مریكا سزای به‌سه‌ردا سه‌پاند.
كرێیه‌كه چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ئاشكرا كرا له به‌یاننامه داراییه‌كانی لقێكی سه‌نگافورە كه له‌لایه‌ن روسنه‌فته‌وه وه‌ك كۆمپانیایه‌كی مامه‌ڵه‌كاری دروستكراوه بۆ وه‌به‌رهێنانه‌كانی له كوردستاندا، هه‌رچه‌نده راوێژكاره‌كه ناوی نه‌هاتوه.
ئەوەش خراوەتەڕو، روسنه‌فت پێشه‌كی سێ ملیار دۆلاری داوه به حكومه‌تی كوردستانی عێراق له‌به‌رامبه‌ر ده‌سكه‌وتنی نه‌وت له‌داهاتودا.
دواتر رۆزنه‌فت رازیبوە یه‌ك ملیار و 800 ملیۆن له سێ ملیاره‌كه بگۆڕێت بۆ له‌سه‌دا ٪60ی پشك له بۆری نه‌وتی هەرێمدا. كۆمپانیا روسیه‌كه به‌نزیكه‌یی له‌سه‌دا 20%ی بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه له مامه‌ڵه‌ی بۆرییه نه‌وتییه‌كاندا. به‌پێی وته‌ی كۆمپانیاكه، روسنه‌فت وه‌به‌رهێنانی له پێنج ناوچه‌ی گه‌ڕاندا كردوه له هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ رازیبون به پلانێك بۆ بنیادنانی بۆرییه‌كی نوێی غاز.
تێبينيێك بنێرە: