هاتووچۆ لەبارەی کامێرای پۆینت تو پۆینت ڕوونکردنەوە دەدات
(0) /
زایەڵە ـ هاتووچۆ لەبارەی کامێرای پۆینت تو پۆینت ڕوونکردنەوە دەدات.
بۆ گشت دەزگاکانی ڕاگەیاندن و ڕای گشتی
لە چەند ڕۆژی ڕابردوو یەکێک لە کەناڵەکان و لەڕێی پەیامنێرێک بابەتێکی پەیوەندیدار بە پرسی دانانی کامێراکانی سیستەمی خاڵ بۆ خاڵ (پۆینت تو پۆینت) لە سنووری ڕێگاوبانی دەرەوەی شار وە بەدیاری کراوی سلێمانی – چەمچەماڵ و بە پێچەوانەوە بڵاوکراوەتەوە ، کە لەڕاستیدا کاری ئەو کەناڵە نییە لە بری بەڕێوەبەرایەتیمان قسە و روونکردنەوە بدەن، وە شۆفێران تووشی نیگەرانی و دڵەڕاوکێ بکەن بە بابەتێک کە لەئێستادا لە قۆناغی جێبەجێ کردندا نییە، وە ورووژاندنی ئەم بابەتە سوود بە هیچ کەس و لایەنێک ناگەیەنێت وە ئەوان کەسانی پسپۆڕ و شارەزا نین تا شیکاری لەسەر پرسی کامێراکان بکەن و تەنها مەرام لە پشتی ئەم جۆرە ڕاپۆرتانە زیادکردنی ڤیو و کۆمێنت و لایکە بۆ دەزگا ڕاگەیاندنەکانی خۆیان.
لێرەوە ئەوە ڕوون دەکەینەوە کە هەر بابەتێک پەیوەندیدار بێت بە کاروباری بەڕێوەبەرایەتیمان یاخود هەر پڕۆژەو بڕیارێکی هاتووچۆیی بە ڕوونی و بە ئاشکرایی لە ڕێی میدیا و پەیج و ماڵپەڕی فەرمی بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیمان بڵاوی دەکەینەوە جگە لەو پێگە فەرمییانەمان هەر هەواڵ و ڕوونکردنەوەیەک لە هەر کەناڵ و سۆشیال میدیایەکی دیکە بڵاو بکرێتەوە هیچ بەهایەکی نییە.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی
کامەران کەریم

تێبينيێك بنێرە: