بایدن ناڕوات بۆ بینینی ئۆڵۆمپیکی پاریس

(0) / / ورزش / زایەڵە پاریس وەرزش بایدن ئۆلۆمپیک


Jul 14, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ جو بایدن سەرۆککۆماری ئەمریکا، ناڕوات بۆ فەڕنسە بۆ بینینی ئۆڵۆمپیکی 2024ی پاریس.

بە پێی ڕاگەیاندنی میدیاکانی کۆشکی سپی، جو بایدن، سەرۆککۆماری ئەمریکا، سەفەری خۆی بۆ پاریس بۆ بینینی یارییەکانی ئۆڵۆمپیکی هاوینی 2024، هەڵوەشاندۆتەوە. هۆکاری ئەم بڕیارە هێشتاکوو نادیارە.

جو بایدن بە گشتی 4 وەفدی باڵای ئهو وڵاتە وەکوو نوێنەری سەرۆککۆمار دەنێرت بۆ فەڕنسە بە مەبەستی بەشداری لە ڕێوڕەسمی دەسپێکانەی ئۆڵۆمپیک هەروەها بۆ ڕێوڕەسمی کوتایی هاتنی ئەو ڕووداوە وەرزشی دیسان وەفدێکی دیکە لە نوێنەرانی باڵای ئەمریکی بەشداری ڕێوڕەسمەکە دەکەن.

کەژاڵ حەمیدی