وەزارەتی خوێندنی باڵا خوێندکاران ئاگادار دەکاتەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە خوێندنی باڵا


Jul 14, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی پرۆسەى گواستنەوە و دابەزینى خوێندکاران/ قوتابیان بۆ ساڵى نوێى خوێنـدنى (٢٠٢٤-٢٠٢٥) بەشێوەى ئەلیکترۆنى ڕاگەیاند، کە پرۆسەکە لە ڕێکەوتى (٢٠٢٤/٧/١٥) تاکوو (٢٠٢٤/٨/٣١) بەردەوام دەبێت.

باسی له‌وه‌شكرد بە مەبەستى بەرچاوڕونى بۆ ئەو خوێندکار و قوتابیانەى دەیانەوێت پرۆسەى گواستنەوە و دابەزاندن ئەنجامبدەن، لە ڕێگەی لینکێکەوە دەتوانن دەست بکەن بە پرۆسەکە بۆ ئەوەى ڕووبەڕووى هەڵە نەبنەوە.

وتیشی هەر خوێندکار و قوتابیەک پرسیار یان سەرنجێکى هەبێت، وێڕاى خوێندنەوەى دەقى ڕێنماییەکان، دەتوانێت پرسیارەکانى لە ڕێگەى لینکى هاوپێچ ئاراستەى تۆمارى هەریەک لە زانکۆکان بکات و وەڵام دەدرێتەوە.

بۆ ئەنجامدانى پرۆسەى گواستنەوەو دابەزین کلیک لەسەر ئەم لینکە بکەن .

کامەران کەریم