شاندێکی دیکەی وەزارەتی دارایی هەرێم بۆ هاوتاکردنی مووچە دەچێتە بەغدا
(0) /
زایەڵە - دوابەدوای بڕیاری وەزارتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی عێراق بۆ فراوانكردنی تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی و بڕینەوەی مووچە بۆ چەند توێژێكی دیكە، شاندێکی وەزارەتی دارایی هەرێم بۆ هاوتاکردنی مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان و بڕینەوەی مووچە بۆ 13 هەزاری خاوەن پێداویستی دیكە دەچێتە بەغدا.
لە هەرێمی کوردستان 89 هەزار خاوەن پێداویستیی تایبەت مووچە وەردەگرن، لە ساڵی 2014 ـەشەوە 13 هەزار و 120 خاوەن پێداویستی تایبەت لیژنەیان کردووە و چاوەڕوانن مووچەیان بۆ ببڕێتەوە.
یوسف چاوشین، بەڕێوەبەری گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر ڕایگەیاندووە، “شاندێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری دەچێتە بەغدا، لەپاڵ پرسی هاوتاکردنی مووچە، پرسی دابینکردنی مووچە بۆ زیاتر لە 13 هەزار خاوەن پێدوایستی تایبەتی نوێش تاوتوێ دەکەن.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: